وێنەیەک بەنیو ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

زۆوی ڕۆسی تەمەن ٢١ ساڵ، وێنەیەکی بەناوبانگی بە نیو ملیۆن دۆلار لە مەزادێکی نهێنیدا فرۆشرا.

وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٥ کاتێک زۆوی تەمەنی چوار ساڵان بوو، لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرێک لە گەڕەکەکەیان ڕزگاری بوو.

لەو کاتەدا دەیڤدی باوکی زۆوی وێنەی ئاگرەکەی گرت و وێنەیەکی زۆوی گرت، هەربۆیە دواتر بە کچە کارەساتبارەکە ناسرا، لە وێنەکەدا منداڵێک دەردەکەوێت بە زەردەخەنەوە خەریکە لە ناو ئاگری گەڕەکدا نقوم دەبێت.

بەپێی بڵاوکراوەکان، لە ئێستادا زۆوی خوێندکاری زانکۆیە لە نۆرس کارۆلینا، لە مەزادێکی نهێنیدا لەسەر ئینتەرنێت وێنەکەی بە نزیکەی ٤٧٣ هەزار دۆلار دەفرۆشرێت.

کچەکارەساتبارەکە وتی، کە پارەکەی دەدات بە خوێندنی زانکۆ بۆ خۆی و ئەو کەسانەی بە قەرز دەخوێنن، ئەوەشی مایەوە دەیدات بە کاری خێرخوازی.

دوای ئەمەش چەندین کڕیاریتر هەیە، دەیانەوێت وێنەی ئەو کچە بکڕن و لە کاری هونەریدا بەکار بهێنن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا