لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی گەرمیانی یەکێتی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی گەرمیان ڕونكردنەوەیەك لەبارەی هەواڵی هەڵكوتانە سەركافتریایەك لە سلێمانی بڵاو دەكاتەوە.

نووسینگەی میقداد شێخ بەهادین لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، دەربارەی بڵاوبونەوەی هەواڵێكی دروستكراو كە گوایە كوڕێكی بەڕێزیان هەڵی كوتاوەتە سەر كافتریایەك، لێرەوە بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە سەر لەبەری ئەو پروپاگەندانە تۆمەتی بێبنەما و چەواشەكاری و دورن لەڕاستیەوە و ئەوەی بڵاوبۆتەوە سەردانێكی ئاسایی بووە بەڵام بە مەبەست شێوێندراوە.

لەبەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، دیارە كار و چالاكیەكانی هەڤاڵ (میقداد) لە گەرمیان بونەتە مایەی تەنگەتاوكردنی نەیارانی یەكێتی و كۆمەڵێك هەلپەرست و مشەخۆر كە كاریان تەنها درۆ و تۆمەت بۆ هەڵبەستنە و دەیانەویت بەم كارانە ناو و ناوبانگی بەرێزیان بشیوێنن و بیان وەستێنن لەو هەنگاو و پرۆسەیەی دەستیان پێكردوە بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی و راستكردنەوەی ڕێڕەوی كاری حزب و حكومەت لەگەرمیاندا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، جەماوەری یەكیتیش دڵنیا دەكەینەوە ئەم جۆرە تۆمەتانە ناتوانن بیر و هۆشیان بەلاڕێدا بەرن و بەشتی بێ‌ مانا سەرقاڵیان بكەن، بەڵكو بەپێچەوانەوە زیاتر گەرم و گوڕتریان دەكات لەهەنگاوەكانیان بۆچاكسازی و جێبەجێكردنی سەروەری یاسا و بەرنامە و پلانی یەكێتی لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و گەرمیان بە تایبەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا