کارەبا دەگەیەندرێتە ئەم گوندەی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بە گوژمەی زیاتر لە 152 ملیۆن دینار کارەبا بۆ گوندێکی سنوری قەزای شارباژێر رووناک دەکرێتەوە.

بەپێی پڕۆژەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، بە گوژمەی 152 ملیۆن و 891 هەزار دینار پرۆژەی راکێشانی کارەبای نیشتیمانی بۆ گوندی (سپیدارە) جێبەجێ دەکرێت.

پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای سانان جێبەجێدەکرێت بڕیارە لە 70 رۆژدا کارەکانی تەواو بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا