ئەنجومەنی وەزیران پێنج  پڕۆژە یاسای پەسەندکرد

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا،  پێنج پڕۆژە یاسای پەسەندکرد، هاوكات بڕیاریشدرا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران  لە ناو پڕۆژە یاسای بودجەدا جێگیر بکرێن و دواتر ئامادە بکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران و پاشان ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان  بکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران لە سەرەتای  کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا ڕەشید وەزیری پلاندان ڕاپۆرتێکیان تایبەت بە دووا ژمارەکانی پڕۆژە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021  خستۆتەڕوو.

ئاماژە بەوەشدراوە لە کۆبونەوەکەدا،  جێگری سەرۆکی حكومەت  دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تایبەت  بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی خستۆتەڕوو کە تیایدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان وپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پێشنیار و پلان و کاری لە پێشینەی  خۆیان پێشکەش کردووە وبڕیار دراوە  ھە‌فتە‌ی داھاتوو، پلانی سەرتاسەری بۆ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی وشكە‌ ساڵی ئامادە‌ بكرێت تا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبکرێت وبەزوترین كات بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕو، ئەوەش خراوەتەڕو، لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پێنج پڕۆژە یاسای پەسەندکردووە کە ئەوانیش بریتی بوون لە  (پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە ( 20) ی ساڵی 1998 ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان وپڕۆژە یاسای هەموارکردنی یاساکانی  یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی، یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) بڕیاریشدراوە ئەو پڕۆژە یاسایانە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ تەشریعکردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا