پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی هەرێمی کوردستان مژدەیەک دەداتە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان و دەڵێت: پەیڕەوی سندوقی چاودێری و شیاندن پەسەند کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئاب، هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان. کە لەسەر دوو پرسی پەیوەست بە ئەنجامی رەشنووسی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی و پەیڕەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان، کۆبوویەوە.
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمیش مژدەیەکی راگەیاند و دەڵێت،”ئەمڕۆ چوار شەممە 09-8-2023 لهدانیشتنی ئهنجوومهنی وهزیران بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران ، پەیرەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی کەم ئەندامان و خاوەن پیێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان پەسەند کرا”.
“کە یهكێكی تره له خزمهتگوزاریهكانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دهستكهوتێكی مهزنه بۆ بهرژهوهندی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان. بهناوی وهزارهتی كارو كاروباری كۆمهڵایهتی پیرۆزبایی یهكی گهرم ئاراستهی سهرجهم کەمئەندامان و خاوەن پیێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی ئەنجامی رەشنووسی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی و پەیڕەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کورتەبەڵاکان کۆبوویەوە.