پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بابەتی گرانبوونی سووتەمەنییەکان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران، راپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە هەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی تایبەت بە هاوبەشیپێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا دەخرێتەڕوو”.
هەر بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، “راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و رێژەی کوتانی هاوڵاتیان بە ڤاکسین بەتایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان و بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەخرێنەڕوو”.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش برتییە لە، خستنەڕووی بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەم بوارە.