پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سێ یەكەمی دەرچووانی بەشەكانی زانكۆ حكومییەكانی ساڵی 2016 _ 2017 دادەمەزرێنرێن.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 123 لە ڕۆژی1_12_2021، واژۆی دامەزراندنی سێ یەكەمی دەرچووانی بەشەكانی زانكۆ حكومییەكان كراوە و ئەمڕۆ بە نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 15580 لە ڕۆژی12_12_2021 بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) كرا بۆ جێبەجێكردنی.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەوانەی ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە لەم نزیكانەدا لە لایەن زانكۆكانەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ دەستكردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنیان.