بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە ساڵیادی کیمیابارانیان بایکۆتکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و بایکۆتی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەیان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 34 ساڵ تێپەڕی بەسەر ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەسەر دەستی ڕژێمی بەعسی پێشوو، کە بەهۆیەوە 5000 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و هەزاران هاوڵاتیش دوای ماوەیەک بەهۆی نەخۆشی کوشندەوە کە هۆکارەکەی کاریگەری کیمیابارانەکە بوو گیانیان لەدەستدا، ئەوە جگە لەوەی هەزاران کەس هەڵەبجەیان چۆڵکرد و لە ترسی بۆردومانەکان ڕوویانکردە ئێران و ناوچەکانی دیکەی کوردستان.

لەوبارەیەوە بەشێک لە خۆپیشاندەران بە دروشمی ئەوەی “تەنها بە ئاوەدانی برینی هەڵەبجە ساڕێژ دەبێت” باسیان لەوەکرد، “بەرپرسان و دەسەڵات تەنها 16ی ئادار هەڵەبجەیان بیردەکەوێتەوە و دواتر پشتگوێی دەخەن، لەکاتێکدا چەندین پێویستیمان هەیە و لەڕووی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێخراوین”.

پێشتریش کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، بەهۆی پشتگوێخستنی شارەکەیان و چارەسەرنەکردنی کێشە و گرفتەکانیان و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست، ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بایکۆتدەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا