یەکەم گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەرانی بیلاڕوس دیاری کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم گەشتی کۆچبەران لە سنوری پۆڵەندا و بیلاڕوسەوە دیاریکرا، گەڕانەوە بە شێوەیەکی ئارەزوو مەندانە دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەم وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە 18ی تشرینی دووەم عێراق یەکەم گەشت بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە ئەنجام دەدات کە لە سنورەکانی بیلاڕوس و پۆڵەندا ماونەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات گەڕانەوە بە ویستی خۆیانە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کۆچبەرانی لە سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا گیریان خواردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا