دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی لەبەرژەوەندی هەرێم رەتكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، تاوتوێی سكاڵایەكی كرد كە لەسەر (نەبوونی دەستوور لە هەرێمی كوردستان) پێشكەشكرابوو و بڕیاریدا كە سكاڵاكە رەتبكاتەوە بەهۆی ئەوەی لە تایبەتمەندییەكانی ئەو دادگایەدا نییە.

رۆژی 19ی حوزەیرانی 2022 ، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سكاڵایەكی یاسایی كرد كە باسم خەشان، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق پێشكەشی دادگاكەی كردبوو، لە دژی نەبوونی دەستووری هەرێمی كوردستان، سكاڵا لێكراوەكان بریتی بوون لە سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و هەریەك لە سەرۆكانی پەرلەمان و هەرێمی كوردستان.

سكاڵاكە بە پشتبەستن بووە بە ماددەی 120ی دەستووری عێراق كە پێویستە هەر هەرێمێك لە عێراق دەستوورێكی تایبەت بەخۆی دابڕێژێت كە پەیكەری دەسەڵاتەكانی ئەو هەرێمە و دەسەڵاتەكانی و شێوازی پیادەكردنی ئەو دەسەڵاتانەی تێدا بێت، بەڵام بەمەرجێك پێچەوانەی دەستووری عێراق نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا