پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له‌چه‌ند رۆژى رابردوو تائێستا نرخى زێڕ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و زێڕنگه‌ره‌كانیش هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ى ئاشكراده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه زێڕنگه‌رێك له شارى سلێمانى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى وت: له‌م چه‌ند رۆژه‌ى پێشوو نرخى زێر به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، له ئێستادا دوو بۆرسه‌مان هه‌یه، بۆرسه‌یه‌كى خلیج و بۆرسه‌یه‌كى توركیا، نرخى بۆرسه توركیه‌كه له‌چاو بۆرسه‌ى خلیج به‌رزتره.
وتیشى: له‌م كاته‌دا كه نرخى زێڕ به‌رزبووه‌ته‌وه، نرخى كیلۆیه‌ك زێڕ له‌نێوان بۆرسه‌ى خلیج و بۆرسه‌ى توركیا بۆ یه‌ك كیلۆ 30 گه‌ڵاى جیاوازه.
روونیشیكرده‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ى بۆرسه‌ى توركى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى ئیشیان جوانه و مشته‌ریان هه‌یه، بۆیه خواستى زیاتر له‌سه‌ره.