کچێک لە نهۆمی پێنجەمی باڵاخانەیەکی شاری هەولێر فڕیدەدرێتە خوارەوە؛ پۆڵەتیک پرێس زانیاریی وورد دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی دوێنێ هەینی، کچێک کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لەلایەن دوو کەسەوە لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەکی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونەوە فڕێدەدرێتە خوارەوە.

رووداوەکە رۆژی هەینی 17ـی تشرینی دووەم، کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانی لە شووقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر روویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، ئافرەتەکە لە ژیاندا ماوە بەڵام تەندرووستی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

محەمەد، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەبارە رووداوەکەوە زانیاریی نوێی ئاشکراکرد و ووتی، “رووداوەکە بەشێوەیەک بووە، کە کچەکە لەگەڵ دوو هاوڕێی کە تیکتۆکچیی شاری هەولێرن و کەسانی ناسراون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نزیکی کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانی دەبێتە دەمەقاڵێیان و دوو تیکتۆکچییەکە هەڵدەستن بە هەڵدانەخوارەوەی کچەکە لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەکە”.

یەکێک لە شایەتحاڵەکانی رووداوەکە قسەی بۆ پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس کردبوو و وتبووی، “کە گەیشتینە سەر رووداوە، بینیمان کچەکە زیندووە و هەناسەی دەدا، هەروەها قسەشی دەکرد بەڵام پشتی سەری و قاچەکانی تا پشتی شکابوون و دۆخی تەندرووستی زۆر خراپ بوو”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێستا هەردوو تۆمەتبار کە دوو تیکتۆکچی دیاری شاری هەولێرن، لەلایەن ئاسایشی گشتیی هەولێرەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و ئاسایشی هەولێر دەڵێت، زانیاری زیاتر لەبارەی رووداوەکە و بکەرانی بڵاودەکینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا