په‌رله‌مانتارێك: هه‌رێم پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی عێراق ببێت هیچ گرفتێكی دارایی نامێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوە بزانێت ئەگەر لەرابردودا تەنها رێككەوتنی لەگەڵ ناوەند كردبێت، ئێستا ناوەند پابەندبوونى بەڕێكەوتنەكانیشی لەهەرێم دەوێت.

رێبواركەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، بە گوێرەی ئەو بەشەی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بۆ كورد دانراوە، حكومەتی هەرێم پارەیەكی زۆرباشی دەست دەكەوێت و دەتوانێت بەئاسانی كێشە داراییەكانی خۆی پێ چارەسەر بكات و هیچ گرفتێكی دارایی نەمێنێ”.

ده‌شڵێت “به‌ڵام ئەگەر هەنگاوی جدی نەنێت بۆ رێككەوتن لەگەڵ ناوەند ئەوە بەهۆی ناشەفافی داهاتەكانەوە نازانرێت چەندی دەست دەكەوێت”.

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌، “چاوەڕێی ئەوە دەكەین بزانین هەنگاوەكانی ئەو رێكەوتنەی شاندی هەرێم باسی دەكەن لەگەڵ ناوەند لەداهاتودا چۆن تێدەپەڕێت”.

به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق، هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 13 ترلیۆن دیناری بۆ دیاریكراوه‌، ئه‌وه‌ی ئێستا بوه‌ته‌ جێگه‌ی گومان ئه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نه‌بێت، ئاخۆ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زیاتر له‌ فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت یاخود نا؟ بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پۆڵه‌تیك له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستیكه‌وتووه‌، هەرێم له‌و پاره‌یه‌ زیاتری دەستناكەوێت كە لە بودجەی عێراقدا بۆی دیاری كراوە.

سه‌رچاوكه‌ی پۆڵه‌تیك وتیشی، “بەڵام بەهۆی ئه‌وه‌ی ئێستا بڕیاری نه‌وت لەدەستی حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه‌، هه‌روه‌ها زۆری فشارەكان لەسەر هەرێم و ئەو رێكەوتنانەی لەرابردوودا بۆ فرۆشتنی نه‌وت كردویەتی، ناتوانێت بڕیاری كۆتایی لەسەر رێكەوتنەكەی لەگەڵ ناوەند و رادەستكردنی نەوت بدات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا