وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری ناردنی هێزی ناتۆ بۆ هەرێم نییە

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ناردنی هێزی هاوپەیمانی ئەتڵەسی باكوور ناتۆ بۆ هەرێم نییەو لەو بارەشەوە هیچ هەماهەنگییەكی لەگەڵ عێراق نییە.

بڕیارە هاوپەیمانی ناتۆ لەچوارچێوەی هاوكارییەكانی بۆ بەغدا، نزیكەی 5000 هەزار بەرباز رەوانەی عێراق بكات، كە بەشێك لەو سەربازانە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێن.

لەو بارەوە پۆڵەتیك پرێس پەیوەندی بە فەریق جەمال ئیمینكی سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە كردو رایگەیاند، ئەوان ئاگاداری هاتنی هێزی ناتۆ بۆ عێراق‌و هەرێم نین.

پێشتریش ئەمریكا پشتگیری خۆی بۆ هاوپەیمانی ناتۆ راگەیاند، بۆ ئەوەی ژمارەی هێزەكانی لەعێراق‌و هەرێمی كوردستان زیاد بكات.

لەو بارەیەوە جێسیكا ئێڵ ماكنەڵتی، وتەبێژی پنتاگۆن بە تۆڕی سی ئێن ئێنی راگەیاند، ئەمریكا بەشداری لە پێكهێنانی هێزی ناتۆ لەعێراق و ئەركە بەرفراوانەكانیان دەكات بەمەبەستی ریگریكردن لە دووبارە گەڕانەوەی چەكدارانی داعش.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا و هاوبەشانی لە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبن لەرووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا