بلینکن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕست دەکات و لەگەڵ هەریەک لە گابی ئەشکەنازی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ڕیاز ئەلمالکی، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەی بلینکن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێت، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و فەڵەستین، پرسی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززەش یەکێک دەبێت لە هۆکارەکانی سەردانەکەی .

هەواڵی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەریەکە لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ئاگربەستیان ڕاگەیاند.

لە هێرشەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ سەر یەکتر سەدان کەس بریندار  بوون و چەندین کوژراوی لێکەوتەوەو چەندین باڵەخانە و قوتابخانەو ناوەندی تەندروستی لە کەرتی غەززە بە تەواوی خاپوور بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا