پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، لە پارێزگای شرنەخی باکوری کوردستان کێڵگەیەکی نەوتیی دۆزراوەتەوە کە بەهاکەی 12 ملیار دۆلارە.
لە نوێترین لێدوانیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، کێڵگەیەکی نوێی نەوتی خاو لە چیای گاباری سەربە پارێزگای شرنەخ دۆزراوەتەوەکە چەندین بیری تێدایە و کوالتی نەوتەکەشی زۆرباشە.
وتیشی، یەدەگی کێڵگەکە 150 ملیۆن بەرمیل نەوتە و تەنها لە چوار بیریدا ڕۆژانە پێنج هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت.
باسی لەوەشکرد، کێڵگەکە یهكێكه له 10 گهورهترین دۆزینهوەکانی ساڵی 2022 و بەهاکەی بەپێی نرخی رۆژ 12 ملیار دۆلارە.