پۆڵه‌تیك پرێس:
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق دڵنیایی له‌دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دراوه.
ماهیر حه‌ماد، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق كرد ووتی، پێشبینی دیاریكردنی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌بودجه به 41 بۆ 43 دۆلار ده‌كرێت.
بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان دڵنیاییدا له‌وه‌ی، له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و شایسته داراییه‌كانی جوتیاران، هه‌روه‌ها بودجه‌ی تایبه‌ت به كه‌رتی كاره‌با زامنكراوه.
له‌نوێترین لێدوانی‌دا له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، دره‌نگ كه‌وتن له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق به‌واتای قه‌یرانی نوێ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو دێت.
هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق له‌ئارادایه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت به‌فه‌رمی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.