پەرلەمانتارێک هۆکاری بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارو سزاکەى ئەمریکا ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سەركردەیەكی چوارچێوە هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرز بوونەوەی نرخی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەكانی نەخستۆتە نێو كارنامەی حكومەتەكەیەوە، دەشڵێت، ئەمریكا هەنگاوەكانی حكومەت بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای سیمێنس بەدڵ نییە.

عەلی زوبەیدی، پەرلەمانتارێكی سەركردەیەكی چوارچێوە هەماهەنگی بەمیدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، محەمەد شیاع سوادنی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرز بوونەوەی نرخی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەكانی نەخستۆتە نێو كارنامەی حكومەتەكەیەوە، هەروەها حكومەت بەشێك لە بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری دەكەێتە ئەستۆ، بەتایبەتی كە شەڕێكی گەورەتر لە دۆلار لەسەر حكومەت هەیە.

وتیشی، هەنگاوەكانی سودانی لەدەرەوەی خواستی ئەمریكا و ڕێكکەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی كارەبا واشنتۆن توڕە دەكات، لە بەرامبەردا كاردەكات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی عێراق لەڕێگەی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلارەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکات کە حكومەت پلانی خۆی بۆ ماوەی داهاتوو داڕشتووە و هیچ بڕگەیەكی سەبارەت بەبەرزكردنەوەی نرخی دۆلاری نەخستۆتە نێو كارنامەی حكومەتەتەكەیەوە، هەر بۆیەش ئەو بەرزبونەوەیە كە ڕوویدا لە توانای حكومەت زیاترە.

زیاتر لەمانگێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوەو هەرچەندە بانكی ناوەندی چەند ڕێكارێكی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گرتەبەر بەڵام بەپێچەوانەوە نرخی دۆلار زیاتر بەرز بویەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا