تورکیا بۆردومانی دەوروبەری ئامێدی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای تورکیا دەستی بە هێرشەکانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان کردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێزەکانی تورکیا دەستیان بە هێرشەکانیان بۆسەر گوندی بلاڤاو سەرگەلی لە چیای مەتین لە قەزای ئامێدی کردووە.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا نازانرێت هێرشەکان چ زیانێکیان لێکەوتووەتەوە.

تورکیا ڕۆژانە بەبیانووی بوونی بارەگای پەکەکە و پارتە کوردییەکانی دژ بە دەسەڵاتی تورکیا، ناوچە جیاجیاکانی خاکی هەرێم بۆردومان دەکات و زیانی گەورەی گیانی و ماددی بەو ناوچانە گەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا