وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، دوای جەژنی رەمەزان داوای بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی حکومەتی ناوەند دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی نیسان، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاشکرایکرد،” بریاریدا دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکرێت کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن.

ڕوونیکردەوە و وتی،” داوا لە هەموولایەک دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکومەت بن و لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا