پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌یان ئاشكراده‌كات.
سه‌ركۆ ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “وه‌زیری دارایی هه‌رێم گوتی پێنج موچه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان سێ موچه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات و دوو موچه‌كه‌ی دیكه‌ش حكومه‌تی عێراق”.
سه‌ركۆ ئازاد وتیشی، وه‌زیری دارایی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا وتویه‌تی سێ موچه له‌و پێنج موچه‌یه له‌ئه‌ستۆی كابینه‌ی پێشووه، دوو موچه‌ش ده‌بێت به‌غدا بیدات.
هاوكات وتیشی، تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌غدا بڕی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌ناردووه.