هەرێمی كوردستان و بەنگلادیش هاوكاری یەك دەبن بۆ پێشخستنی پیشەسازی جل و بەرگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە 22_8_2023 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی كرد لە محمد فەزڵ باری سەفیری بەنگلادیش لە عێراق و نوێنەری بەشێك لە گەورە كارگەكانی جل و بەرگ لە بەنگلادیش. وە بڕیارە لە داهاتوودا بەهاوكاری هەردوولا كەرتی پیشەسازی بە تایبەت پیشەسازی جل و بەرگ پێشبخرێت بە دروستكردنی كارگەی هاوبەش.

لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەك لە سەوەر کەمال هاواری بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و عەلی عوسمان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی، ئامادەبوون، وەزیری بازرگانی تیشكی خەستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەنگلادیش و وتی :لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانانی هەرێم سەردانی بەنگلادیش دەکەن بۆ بازرگانی پێویستە ئەو دەرفەتە بەكاربهێنرێت بۆ پێشخستنی ئاستی بازرگانی و هێنانی ئەزموون و بەرهەمی بەنگلادیش لە بواری جلوبەرگ و بۆ دروستكردنی كارگەی گەورە و پێشخستنی پیشەسازی جل وبەرگ، هەروەها سیاسەتی حكومەت و وەزارەتی ڕونكردەوە كەوا هەر هەوڵێك بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییە بازرگانیەکان و پەرەپێدانی پیشەسازی و سوودی ئابووری پێویست بێت ئامادەن كارئاسانی تەواو بکەن.

لای خۆیەوە سەفیری بەنگلادیش پێشوازی وەزیری بازرگانی بەرزنرخاند پێی وابوو ئەو تێڕوانین و توانایەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بۆ پەیوەندیی بازرگانی و هاوكاری و هەماهەنگی كردنی دەتوانێت یارمەتی دەربێت بۆ ئاسان كردنی ئامانجەكانی ئەوان كەوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هێنانی بەرهەمی قوماش راستەوخۆ بۆ كوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەشی پیشەسازی جلو بەرگ.

جێی ئاماژەیە بەنگلادیش دووەمین وڵاتە لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیهان بۆ پیشەسازی قوماش و بەرهەمهێنانی ئامادەكردنی جل و بەرگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا