یه‌كه‌م ئاماژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەبوو، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 و داتای خەرجی و داهاتی خەملێنراوی وەزارەتەکان کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە، پێویستە هەموو ئەگەرەکان لە بەرچاو بگیرێن و بودجەیەکی واقیعی و شەفاف بێت و پشت بە داتا و داهاتی نەوتی و نانەوتی و کورتهێنان و خەرجی ڕاستەقینە ببەستێت بەئامانجی برەودانی زیاتر، بە شەفافیەت لە دارایی گشتی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەکەدا هەروەها، دوا پەرەسەندنەکانی پڕۆژه‌ یاسای بودجەی حکومەتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 تاووتوێ کرا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی لە سەر بدرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، لە نێویشیاندا بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێم، لە سەر بنەمای دەستوور.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سەرۆکی حکومەت هیوای خواست، لایەنە عێراقییەکان، پێشوازی و پشتیوانیی لە بانگەوازی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی بکەن، لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا