پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری هەڵەبجە، شۆفێرێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون و ماتۆڕسکیلێک لەجۆری دوو تایە ڕوویدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوەکە لەڕێگای نێوان هەڵەبجە- سەیدسادق نزیک گوندی قاجر ڕوویداوە.
ڕوونیکردەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.