رێگە نادرێت پەرلەمانتاران سەردانی سزادراوانی بادینان بكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەوتەی پەرلەمانتاران، حكومەت رێگەیان نادات چاویان بە چالاكوان و رۆژنامەنوسە دەستگیركراوەكانی بادینان بكەوێت.

بەدرییە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەرەتا كە ئەو رۆژنامەنوسانە دەستگیركران دووجار سەردانی بادینانیان كردووە، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە بیانبینن.

وتیشی، “لە رۆژی دادگایكردنی ئەو رۆژنامەنوس و چالاكانەدا، ئەندامانی لیژنەكەمان فەرمانییان لە دادوەر وەرگرتبوو بیان بینین، بەڵام ئەو رۆژەش رێگەنەیان پێ نەدراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەیان لە رێگەی نووسراوێكەوە كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كردووە و پاشان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، داوایانكردووە چاویان بەو دەستگیركراوانە بكەوێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی 16 ی شوباتی رابردو، بەتۆمەتی تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان دەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا