هۆشدارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بۆ دواین جار ئەو شوێنانە ئاگادار دەكاتەوە،ە كە سەرپێچیان لە راكێشانی كارەبادا كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەئاگاداریەكدا رایگەیاند ” ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە کارەبایان راکێشاوە و بەفەرمی هاوبەشییان نەکردوەو پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە”.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ، پێشتریش مانگێک مۆڵەتیان پێدرا تا بەفەرمی هاوبەشی بکەن، بۆ کۆتاجار 15ی ئەم مانگە دواین وادەیە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن و بەفەرمی هاوبەشی بکەن بەپێچەوانەوە لە رێگەی سیستمی پێوەری زیرەک کارەباکەیان دەبڕدرێت و دەکوژێنرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا