شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی بودجە، پێشمەرگە، ماددەی 140 و نەوت، سەردانی بەغدا بکات.

لەوبارەیەوە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرنامەی شاندەکە ئەوەیە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکات تا ئامادەکارییەکان بکرێت بۆ نوسینەوەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023. وتیشی، پلانیش هەیە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسەکانی دیکەی عێراق کۆببێتەوە.

وتیشی، هەموو ئامادەکارییەکان کراوە، چ لەسەر بابەتی خەرجی، یاخود نەوت و بابەتی میلاکات و هەموو داتاکان ئامادەن، پێشتریش لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دراون بە دیوانی چاودێری فیدڕاڵی.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئەوەی لای ئێمە گرنگە دەستەبەرکردنی مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە وەکو ئەوەی لە دەستوردا هاتووە”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا