قوباد تاڵەبانی بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەرخانکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئادار، قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، 100 ملیۆن دۆلاری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەرخانکرد.

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەبڕیای قوباد تاڵەبانی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاو لە دەربەندیخان تەرخانکرا.

لەکاتێکدا هاوڵاتییانی قەزای دەربەندیخان چەندین جار خۆپیشاندانیان لەبارەی کەمی خزموتگوزاری شارۆچکەکەیانەوە کردووە و دوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردووە بە هانایانەوە بچن.

ئەم بڕیارەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ مانگرتنی سەرتاسەری هاوڵاتیان و دوکاندارەکان لە دەربەندیخان بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا