بەڤیدیۆ..قۆرییەکی قاوەی دەگمەن بەنرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی مەزادێکیان لە ڕیازی پایتەختی سعودیە لەسەر قۆرییەکی قاوە (دەلو)یەکی دەگمەن کە تەمەنی هەزار ساڵ دەبێت بڵاوکردەوە.

ڤیدیۆکە لە بازاڕی زالی کەلەپووری ڕیاز تۆمارکراوە لەوکاتەدا کە مەزادێک لەسەر قۆریە مێژووییەکە ڕاگەیاندرابوو، ئەوە سەرنجڕاکێشە نرخێکی خەیاڵی تۆمارکرد و لەلایەن کەسێکەوە لەکاتی مەزادەکەدا نرخەکەی بۆ 20 هەزار ریال بەرزکرایەوە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت قۆری قاوەکە لە بازاڕی بەناوبانگی ڕیاز نمایشکرا و خەڵک لەدەوروبەری کۆبوونەوە، تەمەنی بەپێی بەرواری دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1354 و ڕەنگەکەی تێکەڵەی مس و زیویە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا