بوکێک لەبەر خشتەی لێکدان زاوا بەجێدەهێڵێت

پۆڵەتیک پرێس

کچێکی هیندی ڕەتی کردەوە لە ڕۆژی ئاهەنگەکەیدا هاوسەرگیری بکات، پاش ئەوەی شکستی هێنا لە تاقیکردنەوەی خشتەی لێکدان، زاواکەی لە هۆڵی ئاهەنگەکە بەجێهێشت.

ئەم ڕووداوە لە ویلایەتی ئۆتار برادیشی هیندی ڕوویدا، لە کاتێکدا بوکەکە ویستی تاقیکردنەوەیەکی بچوک بکات لەگەڵ هاوسەری داهاتوویدا.

بوک بڕیاری دا، زاواکە بە خشتەی لێکدان تاقیبکاتەوە، لە کاتێکدا هاوسەری داهاتووی شکستی هێنا لە تاقیکردنەوەکە بوکەکە مەراسیمەکەی بەجێی هێشت و ڕەتی کردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.

ئاماژەی بەوەش دابوو، ناتوانێت لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری بکات بنەماکانی بیرکاری نەزانێت، ئەندامانی خێزان و هاورێکانی نەیانتوانی بوک ڕازی بکەن واز لەو بیرو بۆچوونەی بێنێت.

بەپێی بڵاوکراوەکان، ئامۆزای بوکەکە وتویەتی سەرسامم بەوەی کە ئەم کوڕە فێری ئەو شتانە نەبووە، بنەماڵەی زاوا لە ئێمەیان شاردۆتەوە ڕەنگە زاوا هەر نەچوبێتە قوتابخانەو خوێندنی تەواو نەکردبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا