بە وێنە.. کارگەیەکی دروست کردنی بیرە لە میسر تەمەنی ٥٠٠٠ ساڵە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی گەشتوگوزاری میسر بڵاوی کردەوە، کاریگەیەکی دروسی کردنی بیرەیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی ٥٠٠٠ ساڵەو توانای هەیە کە بە هەزاران لیتر بەرهەم بهێنێت، لە شاری ئەبیدۆس ی کۆن لە میسڕی فیرعەونیەکان

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا لە پارێزگای سوهاجی میسڕ بڵاوی کردەوە، کە رەنگە ئەم کارگەیە هی سەردەمی حکومی پاشا نارمر بوبێت کە ماوەی حکومەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣١٠٠ ساڵ پێش زاین لێکۆڵەرەوەیەکی میسریش وتی، پێم وایە کە بیرە لە مەراسیمی ناشتنی شاهانەی پاشاکانی میسردا بەکار هاتبێت

کارگەکە توانای بەرهەم هێنانی ٢٢هەزارو ٤٠٠لیتر ی هەیە، لە هەشت بەش پێکهاتووە، ٤٠ حەوزی گڵی تیدا دروست کراوە، کە بۆ گەرمکردنی تێکەڵەی ئاو جۆ بەکارهینراوە

بەرپرسانی میسر تیشک دەخەنە سەر دۆزینەوەی شوێنەوارەکانی ئەو وڵاتە، بۆ زیندوو کردنەوەی کەرتی گەشتیاری چونکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەمێک رێژەی گەشتیار بۆ وڵاتەکە کەمیکردبوو

ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن لە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٣ملیۆن ونیو کەمی کردووە ژمارەیان لە ساڵی ٢٠١٩ دا نزیکەی ١٤ ملیۆن کەس بووە،

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا