بەڤیدیۆ..تیمساحێک لە سکی مارێکدا دەردەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

فەرمانبەرانی پارکی ئێڤەرگلادس لە فلۆریدا مارێکی بورمییان دۆزیەوە، دوای ئەوەی تیمساحێکی بەدرێژی 1.5 مەتر قوتدا لە دۆخی بێهیوابوون و کۆتاییان بە ژیانی هێنا.

ڕۆزی مۆری جیۆلۆجیست لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەیدا ڕایگەیاند مارە مردووەکە برا بۆ تاقیگەی لێکۆڵینەوە بۆ جیاکردنەوە و کۆکردنەوەی نموونەی زانستی و پشکنینی خۆراکی، مۆر ڤیدیۆیەکی تیمساحەکەی بڵاوکردەوە کە لەسکی مارەکەدا دەرهێنرا.

مۆری لە پەیامەکەیدا وتی:”ئەم مارانە بەسەرکەوتوویی ناوچە هەستیارەکانی پارکی ئێڤەرگلادسیان داگیرکردووە، ئەمە مەترسییە بۆ سەر ئاژەڵە کێوییەکان، بەهۆی بەرژەوەندی خۆراکی بەرفراوانی مارەکان”، مارە بورمییەکان یەکێکن لە گەورەترین مارەکانی جیهان و ڕەنگە ئەم مارە بەهۆی گەورەی قەبارەکەیەوە خاوەنەکەی خستبێتیە ژینگەی کێوییەوە، وەک زۆربەی کات کە ژمارەیەکەی زۆر لە کەسەکان بەهۆی گەورەی قەبارەی ئاژەڵەکانیانەوە پەنا بۆ ئازادکردنیان دەبەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا