پۆڵەتیک پرێس
چێشتخانەیەک لە بۆلیڤارد ڕیاز سیتی لە یەکێک لە ناوچەکانی وەرزی ڕیاز2021 کراوەتەوە، ئەزمونێکی جیاواز بۆ میوانەکانی پێشەکەش دەکات لەڕێگەی خواردنی ژەمی دڵخوازیان لە کەشێکی ترسناکدا.
چێشتخانەکە بیرۆکەیەکی جیاوازی داناوە،ئەو دەفرانەی خواردنی تێدا پێشکەش دەکرێت لە شێوەی پەیکەری ترسناکدان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کارمەندانەی خواردن پێشەکەش دەکەن بەشێوەیەکی سروشتین بێئەوەی میوانەکان بترسێنن.
نمایشی ترسناکی پچڕ پچڕیش بۆماوەی 10 بۆ 12 خولەک لە چێشتخانەکەدا پێشکەش دەکرێت، 24 ئەکتەر لەخۆ دەگرێت بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دێنە ژوورەوە، لەهەمان کاتدا فیلمێک نمایش دەکرێت لەگەڵ ئەو کەشەدا بگونجێت، نامیشەکان چوار بابەتی ترسناک لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە زۆمبی، تارمایی، شێت و ئاوارە، هەر نمایشێک لە 12 خولەک زیاتر نییە، هەروەها قەدەغەیە ئەکتەرەکان دەست لە میوانەکان یان مێزەکانیان بدەن.
#عشاء مع #شبح.. فكرة #مطعم_رعب في #السعوديةhttps://t.co/Qlph5BoUr2#البيان_القارئ_دائما pic.twitter.com/cs786Ap0Jz
— صحيفة البيان (@AlBayanNews) December 25, 2021