کۆمپانیایەک پێشبڕکێیەک بۆ ڕزگارکردنی کارمەندانی لە تیک تۆک ئەنجامدەدات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئێکسسواراتی ئەمریکی Shane co بۆئەوەی کارمەندەکانی لە ئالودەبوونی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەناوبانگ “تیک تۆک” ڕزگاربکات خەڵاتێکی گرانبەها پێشکەش دەکات.

کۆمپانیاکە بڕی 1000 دۆلار دەدات بە براوەی پێشبڕکێکە کە دەتوانێت بۆماوەی سێ مانگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تیک تۆک” دووربکەوێتەوە، کۆمپانیاکە ئەوەی ڕوونکردەوە ئەو کەسانەی لە پێشبڕکێکەدا بەشداری دەکەن پێویستە باس لەوەبکەن چی شتێکی ئەو بەرنامەیە سەرسامی کردوون وایکردووە ئالودەی ببن، هەروەها ئەو سێ مانگەی لە بەرنامەکە دووردەکەونەوە کاتەکانیان بەچی شتێکەوە بەسەردەبەن.

کۆمپانیاکە مەرجێکی دیکەشی بۆ بردنەوە داناوە ئەویش ناردنی چالاکیەکانی منگانە و بەسەربردنی کاتەکانیانە لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاربوونی لە ئالودەبوونی تیک تۆک، ئەوەش وادەکات کاتەکانیان زیاتر لەگەڵ خۆشەویستانیان بەسەربەرن یان سەقاڵی وەرزشکردن و تاقیکردنەوەی خولیای نوێ بن.

تۆڕی کۆمەڵایەتی “تیک تۆک” لەئێستادا بەیەکێک لە بەناوبانگترین تۆڕەکان دادەنرێت، بەشێکی زۆری خەڵک کاتژمێرێکی زۆر بەکاریدەهێنن و ئالودەی بوون، هەندێک لە کۆمپانیاکانیش خەڵاتی جیاوازیان داناوە بۆئەوەی کارمەندانیان بە کارێکی دیکەوە سەرقاڵبن و لە ئالودەبوونی ئەو بەرنامەیە ڕزگاریان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا