پۆڵەتیک پرێس
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە مەحمود یاسین هونەرمەندی میسڕی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا و دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گیانی لەدەستدا.
میدیاکانی میسڕ بڵاویان کردەوە، مەحمود یاسین کە خاوەنی مێژوویەکی درێژە لە بواری سینەما و شانۆ و کاری تەلەفزیۆنی و رادیۆ، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مەحمود یاسین لە چەندین زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئاینی و مێژووییدا بەشداری کردووە و بەهۆی دەنگی ناوازەی و رۆڵبینی نایابییەوە لە چەندین بۆنەی نیشتیمانی و فەرمیدا بەشداری کردووە.
مەحمود فوئاد مەحمود یاسین لە ساڵی ١٩٤١ لە شاری بورسەعید لە میسڕ لەدایک بووە، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.