پۆڵەتیک پرێس
لە هیندستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ٢٥٠ملیۆن نەمام لە جۆری دار لە ویلایەتی ئەتار باردیش نێژرا.
بەپێی بڵاوکراوەکان، کێڵگەی دار بە کۆمەڵ کاریگەرییەکی زۆری هەیە، لەسەر سەقامگیری کەش و هەوا، هەروەها نەمامەکان بە ڕێژەی لە %٨٠ ئەمێننەوە.
بەپێی وتەی چاودێری دارستانەکان، دارەکان پێویستیان بە ماوەی ٥٠ ساڵ هەیە بۆ ئەوەی گەشەبکەن، ئەگەری زۆری هەیە ئەم نەمامانە ڕزگاریان بێت لە وشکە ساڵی.
چاندنی دار لە هیندستا نەریتێکی باوە، ساڵانە بە سێوەیەکی بەرچاو نەمام دەچێندرێت، ئاماژەیان بەوەدا پلانیان هەیە تاساڵی داهاتوو بەڕێژەی لە %١٥ی سەوزایی گۆی زەوی پێک بهێنن، بە تایبەت لە ویلایەتی ئەتار باردیش.
لەو بڕوایەشدان تا ساڵی ٢٠٣٠، دارستان لە هیندستان بە ڕێژەی ٩٥٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە فراوان بکرێت.