ماسکێکی 35کیلۆیی بۆ پەیکەرێک دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بە ئامانجی هۆشداری دان دەربارەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی پارێزگاری شاری فۆکۆشیمای ژاپۆن، هەستان بە ئەنجامدانی کارێک.

کارەکەیان بریتی بوو لە، دانانی ماسکێک لەسەر دەم و چاوی پەیکەرێکی بودی وەک، کارێکی داهێنەرانە تاوەکو خەڵک ئاستی هۆشیاریان بەرزبێتەوە.

هەربۆیە بڕیاری دروست کردنی ماسکێکیان دا کە قوماشەکەی کێشی ٣٥ کیلۆگرامبوو، لەسەر دەم و چاوی پەیکەرەکە دانا کە لە ناوەڕاستی شاردا بۆ نوێژکردن دانراوە، بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کارمەندەکانیش ئاماژەیان بەوەدا، دروست کردنی ئەم ماسکە تەنها ئامانج لێی بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا