وەزیری دارایی بەدواداچون بۆ كێشەی تەندروستی و بازرگانانی سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی و ئابوری لە سلێمانی بەدواداچون بۆ گرفت و لەمپەرەكانی بەردەم كەرتی تەندروستی و هاوڵاتیان و بازرگان و كاسبكارانی ناوبازار دەكات.

رۆژی چوار شەممە2_11_2022 ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی لەگەڵ هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتی بانكی هەرێم/ سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و سەرۆكی ژوری بازرگانی ئەو پارێزگایە كۆبوەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری، كۆبونەوەكەی وەزیری دارایی لەگەڵ بەرپرسی یەكەی تەندروستی تایبەت بوو بەو گرفت و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئەو سێكتەرە بوەتەوە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی پێویست لەپێناو چارەسەركردنی گرفتەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی سنوری پارێزگاكە بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی هاوڵاتیان بەگشتی.

هاوكات بەشێكی تر لە كۆبونەوەكە كە بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی بانكی هەرێم/ سلێمانی و سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەك بازرگان بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی و ئابوری هاوشێوەی كۆبونەوەكانی پێشوتر جەختی كردەوە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكان هەماهەنگ و هۆكار دەبن بۆ ڕەخساندنی پانتایی زیاتری بازرگانی و نەهێشتنی ڕۆتین بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی ئەو كێشە و لەمپەرانەی بونەتە ئاستەنگ و بار بەسەرشانی هاوڵاتیان بەگشتی و بازرگانان و خاوەن پیشەكانی ناو بازاڕەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا