عێراق رۆژانە زیاتر لە نیوەی غازە بەرهەمهێنراوەکەی دەسوتێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەماوەی مانگی ئەیلولدا بەرهەمهێنانی غازی پەیوەست بە نەوت لە عێراق بۆ دوو هەزار و 879 ملیۆن پێ سێجا زیادیکردووە.

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەرهەمهێنانی غازی پەیوەست بە نەوت لەمانگی ئەیلولدا رۆژانە بۆ دوو هەزار و 879 ملیۆن پێ سێجا زیادیکردووە و رێژەی غازی سوتاویش رۆژانە هەزار و 507 ملیۆن پێ سێجا بووە.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لە مانگی رابردوودا عێراق رۆژانە بڕی هەزار و 317 ملیۆن پێ سێجا غازی وشکی بەرهەمهێناوە و رێژەی بەرهەمهێنانی غازی شلیش رۆژانە پێنج هەزار و 571 تەن بووە.

بەپێی مەزەندەی سەرەتایی وەزارەتی نەوت، عێراق 124 ترلیۆن پێ سێجا غازی یەدەگی هەیە و لە پلەی 11هەمینی وڵاتانی جیهان و چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی دەوڵەمەندی غازەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا