ئەنجومەنی وەزیران دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی راژەی گشتی پەسەند دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، بریتی بوو لە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجوومەنی راژەی گشتی، سەبارەت بە رێكخستنەوەی وەزیفەی گشتیی كە لەلایەن سیراج بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی خرایەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوەیەكی بەرفراوان، دیدگا و ستراتیژی ئەنجوومەنی راژەی گشتیی پەسەندكرد، هەر لەم روانگەیەشەوە ، ئەنجوومەنی راژەی گشتی راسپێردرا، بە تاووتوێكردنی بابەتی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و كارمەندانی گرێبەست لە دامەزراوەكانی هەرێم، لەبەر رۆشنایی دیدگا و ستراتیژی پەسەندكراوی ئەنجوومەنی راژەی گشتیی.

لە بڕگەی دووەمدا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە پێناو رێگەگرتن لە بەهەدەردانی موڵكی گشتیی، پێشنیارێكی وەزارەتەكەی خستەڕوو، سەبارەت بە هەمواركردنی شێوازی بەكرێدانی ناوچە پیشەسازییەكان، كە موڵكی گشتین. بە مەرجێك رەچاوی ئاسانكاریی پێویست بكرێت، بۆ برەودان بە پڕۆژە و چالاكییە پیسەشازییەكان و رێگەنەدرێت بە كەسانێك كە خاوەنی هیچ پیشە و چالاكیەكی پیشەسازیی نین، بە شێوەیەكی ناڕەوا، سوود لە زەوی پڕۆژەكان وەربگرن و زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنن.

دوای خستنەڕووی چەندین تێبینی و راسپاردە ، ئەنجوومەنی وەزیران، پێشنیارەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشنیار و تێبینیانەی خرانەڕوو، پەسەندكرد.

پاشان ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، راپۆرتێكی تایبەت بە رەوشی پێكهاتەی نەتەوەیی توركمان و كلدانی سریانی ئاسووری و ئەرمەن و پێشنیاریان بۆ جێگیركردنی رۆژێك وەك بۆنەیەكی فەرمی لە رۆژمێری فەرمیی هەرێمی كوردستان بەناوی (ڕۆژی بە یەكەوەژیان) پشتبەست بە یاسای مافی پێكهاتەكان ژمارە 5ی ساڵی 2015 پێشكەشكرد.

دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەت ودامەزراوە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد، بۆ بەدواداچوونی پێشنیارەكانی هاتوو لە ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، لە پێناو برەودان بە پێكەوە ژیانی ئاشتییانە لە كوردستان، كە نیشتمانی هاوبەشی گشت پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكانە بە بێ جیاوازیی، لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون لە چوارچێوەی یاسای پاراستنی مافی پێكهاتەكان.

لە بڕگەی چوارەم و كۆتاییدا، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كەمال موسلیم ، راپۆرتێكی دەربارەی كێشەكانی تایبەت بە بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان وكۆگاكان و گواستنەوەی ئەو بەشەخۆراكە و هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی فیدراڵی بۆ مسۆگەركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە تەرخانكراوەكانی بودجەی عێراق بۆ دابینكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان پێشكەشكرد، بە ئامانجی چارەسەكردنی ئاستەنگ و كێشەكانی تایبەت بەم بابەتە و چارەسەركردنی دواكەوتنی گەیشتنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییانی هەرێم.

ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتەكانی (بازرگانیی، پیشەسازیی، كشتوكاڵ، سەرچاوەكانی ئاو، پلاندانان، دارایی و ئابووری) راسپارد كە لە چوارچێوەی بەرنامەی كاری ئەم كابینەیە، كاربكەن بۆ دابینكردنی ئاسایشیی خۆراك لە هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی هاوبەشدا، پێشنیارەكانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا