ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق گەیشتە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەسەردانێکی لەناکاو لەڕێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتووەتە سلێمانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە29ی تشرینی یەکەم، هەواڵێکی کەناڵی بەغداد یوم لەزاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، گەیشتووەتە شاری سلێمانی و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانی کۆببێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، سەردانەکەی قاسم ئەعرەجی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسییەی ئەمنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە.

ڕوونیکردەوە، بڕیارە لەگەڵ سەرکردە سیاسی و ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا