ناتانیاهۆ: ئامادەین بۆ هێرشی زەمینی بۆسەر غەززە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ هێرشی زەمینی بۆسەر غەززە، بەڵام هێشتا كاتی هێرشی زەمینییان دیارینەكردووە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، چاوەڕێی هەلومەرجی گونجاو دەكەن بۆ چوونە ناو غەززە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا، دەبێت خەڵكی سڤیل لە كەرتی غەززەوە بەرەو باشووری كەرتی غەززە بچن.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، راشیگەیاند، ئامادەن بۆ هێرشی زەمینی بۆسەر كەرتی غەززە، بەڵام هێشتا كاتی هێرشی زەمینییان دیارینەكردووە.

ناتانیاهۆ، هانی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی دەدات كە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان چەك هەڵگرن.

بەرەبەیانی رۆژی 7ی تشرینی یەكەمی 2023 لیواكانی عزەددین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولی ئەقسا”یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكرد و زیاتر لە پێنج هەزار مووشەكییان ئاراستەی هەریەكە لە شارەكانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع كردووە، بەهۆیەوە زیانێكی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی چڕی بۆ سەر كەرتی غەززە دەستپێكرد كە بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار كەس كوژراون و زیاتر لە 10 هەزار كەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا