گۆڕان هەڵوێست لەبارەی فراكسیۆنەكەی لەبەغدا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس:
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوەو لەكۆبوونەوەكە هەڵوێست لەبارەی فراكسیۆنەكەی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەنێت.

كۆبوونەوەكە رۆژی شەممە 30ی كانوونی دووەم لەشاری سلێمانی بەرێوەدەچێت‌و بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەك، كە بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەكەدا جڤاتی نیشتمانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رادەگەیەنێت.

هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، جڤاتی نیشتمانی، یان فراكسیۆنەكەی سڕ دەكات، یان بەتەواوی لەبزووتنەوەی گۆڕان دەریان دەكات.

چوونی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بۆ ناو هاوپەیمانی هیوا نیگەرانی بەشێك لە ئەندام و هەڵسوڕاوانی ئەو حیزبەی لێكەوتەوە و بەبڕیارێكی تاك لایەنەی ئەندامانی ئەو فراكسیۆنە لە بەغدا هەژماردەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا