چاوەڕێ دەكرێت دادگای فیدڕاڵی كەیسەكەی غالب محەمەد یەكلابكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی هیوای كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق چاوەڕێن ئەنجومەنی دادگای فیدراڵی دۆسیەی هێرشكردنە سەر غالب محەمەد بجوڵێت و ئەو كەسەی بەو كارە هەستاوە لێپرسینەوە لەگەڵ بكرێت.

سەركەوت شەمسەدین ئەندامی هاوپەیمانی هیوای كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، دوای ئەوەی دۆسیەكەی غالب محەمەدیان بەفەرمی رادەستی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كردووە، ئەوانیش بەفەرمی كاری لەسەر دەكەن بۆ گواستنەوەی دۆسیەكە.

وتیشی، “هەڵهاتنی ئەو كەسەی هێرشی كردە سەر غالب محەمەد بۆ هەولێر بەو واتایە دێت هەولێر جێگەی داڵدەدانی تیرۆرستان و چەقۆكێشانە لەلایەن پارتییەوە، پێویستی بەوە نییە ئێمە لە بەرپرسانی بەغدا بپاڕێنەوە بۆ دەستگیركردنی، چونكە ئەوكەسە كە لە سلێمانی گیراوە دواتر بە دەستێوەردانی حزبی بەردراوە، ئەوەش نیشانەیەكی لاوازی یەكێتیە كە لەم ناوچەیە هێزە ئەمنییەكانی بەدەستەوەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان چاوەڕوانی ئیجرائاتی دادگان، ئەوەی بەلایانەوە گرنگە تەنها دەستگیركردنی ئەو كەسە نییە، بەڵكو ئەوەی گرنگە زانینی ئەو حزبەیە كە لەپشت ئەو كارەوەیە لە هەولێر دەبێت ئەوە رووبەڕووی لێپرسینەوە بكرێتەوە.

شەوی 26ی شوباتی 2021 لەلایەن كەسێكەوە لە بەردەم ماڵەكەی خۆی هێرشكرایە سەر غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق، تا ئێستاش ئەنجامدەری سەرەكی روداوەكە دەستگیرنەكراوە، كەیسەكەش لەسەر داوای پەرلەمانتارەكە لە سلێمانیەوە بۆ بەغدا گوازرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا