“دەبێت هەرێم دەستبەجێ كۆتایی بە لێبرینی موچە بهێنێت”

پۆڵەتیك پرێس

دوو پەرلەمانتاری عێراقی رایانگەیاند، مادەی ۱۱ دەنگی لەسەر دراوەو پێویستە حكومەتی هەرێم لێبڕینی موچەی فەرمانبەران نەهێڵێت.

غالب محمد و سەركەوت شەمسەدین ئەندامانی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند، دوای پەسەندكردنی ماددەی 11ی تایبەت بە پشكی هەرێم، لەمساڵدا بەكۆی گشتی نزیكەی (۱٠) ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دێت و نیوەی داهاتی خاڵەسنوریەكانیشی بۆ دەمێنێتەوە.

دەشڵێن، “بەو پێیەش حكومەتی هەرێم هیچ كێشەیەكی بودجە نامێنێت و دەتوانرێت مانگانە بێ دواكەوتن و بێ لێ بڕین موچەی فەرمبەرانی هەرێم دابین بكرێت”.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، توانیویانە چەند بڕگەیەك لەبەرژەوەندی فەرمانبەران بەتایبەت گواستنەوەی داتای فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد پەسەند بكەن، كە ئەوەش هەنگاوی یەكەمە بۆ بەستنەوەی موچەی فەرمانبەران بە بەغدادەوە.

ئەو دوو پەرلەمانتارەی باس لەوەدەكەن، لە بودجەی گشتیدا بڕگەی تایبەت بە فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەنداوەكان و كەشوهەوا و گواستنەوەیان بۆ بەغداد جێگیركراون، هەرچەندە پارتی و یەكێتی بەتوندی دژی بوون و چەندین جار هەوڵی لابردنیان داوە، بەڵام شكستیانهێنا و لەسەریانە دوای ئەم دەنگدانە پابەند بن و ئەو زوڵمەی سەر فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەنداوەكان وكەش و هەوا كۆتایی پێبهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا