وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی چین دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بەسەردانێکی سێ ڕۆژە گەیشتە وڵاتی چین.

سەردانەکە لەکاتێکدایە، بەھۆی گرژی لە دوورگەی تایوان گرژییەکانی ئەمەریکاو چین گەیشتوونە ئاستێکی بەرز، بۆیە ئەمەریکا خوازیارە، لە ئێستادا پەیوەندییەکان ئاسایی بکاتەوە لەگەڵ چین، بەڵام بەرپرسانی چین ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا پەیوەستکردووە، بە دەست ھەڵگرتنی ئەمەریکا لە پشتیوانی تایوان.

لەلایەکی تر ئەمەریکا دەیەوێت، چین دەست ھەڵگرێت لەھاوکاری ڕوسیا لەشەڕی ئۆکرانیا، بەڵام پێ ناچێت سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وا بەئاسانی بەستەڵەکی گرژییەکان بتوێنێتەوە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە.

سەردانەکەی بلینکن بۆ چین لەکاتێکدایە جۆ بایدن واژووی لەسەر بڕی 95 ملیار دۆلار کرد، کە کۆنگرێسی ئەمەریکا دەنگی لەسەردا، بەشێک لەو پارەیە وەک ھاوکاری بۆ تایوان تەرخانکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا