ئەمریکا بۆ تورکیا: هاوکارتانین

پۆڵەتیک پرێس

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە لەناو هاوپەیمانانی ناتۆ کە لە برۆکسل ئەنجامدرا، چاوی بە مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا کەوت.

ئەنتۆنی بلینکن بە چاوش ئۆغلۆی رایگەیاند، چاومان لەوەیە بەردەوامی بە هەماهەنگیمان بدەین لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانمان لە ناتۆ بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر.

بلینکن لەمیانی کۆبوونەوەی وەزیرەکانی دەرەوە لەناو هاوپەیمانانی ناتۆ ئاماژەی بەوەکرد، پاڵپشتی دانوستانەکانی نێوان تورکیا و یۆنان دەکەین، هاوکات، جەختی لە گرنگی دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ کردەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە، ئەنتۆنی بلینکن چاوی بە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا کەوت و هەرسێ وڵات پەیمانیاندا هاوپەیمانێتیان لەناو ناتۆ پتەوتر بکەن و پاڵپشتی هەماهەنگی زیاتری نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا