بڕیارێکی نوێی ئیدارەی بایدن لەبارەی عێراقەوە

پۆڵەتیک پرێس

پێشبینی دەکرێت ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا، ژمارەیەک لە هێزە ئەمریکییەکان بگەڕێنێتەوە عێراق لە هەوڵێکدا بۆ پاراستنی ستراتیژی ئەمریکا لە ناوچەکە.

رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڕیاریدا بە کشانەوەی زیاتر لە سێ هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراق و ئەفغانستان بەڵام لە ئێستادا ئیدارەی نوێی ئەمریکا دووبارە بیر لە ستراتیژەکانی لەو دوو وڵاتە دەکاتەوە.

لەوبارەیەوە جۆن کێربی، وتەبێژی ئۆستن رایگەیاند، هێشتا بەرپرسان بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاری گەڕانەوەی سەربازانی ئەمریکایان نەداوە بۆ ئەو دوو وڵاتە.

وتیشی: بڕیاردان لەمبارەیەوە پێویستی بە گفتوگۆکردنە لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق و ئەفغانستان بەڵام ئەو کەسەی دیارینەکرد کە بەرپرسە لە ئەرکی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ترەمپ.

ساڵی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بۆ دوو هەزار و 500 سەرباز لە هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە بەشداری سەربازی ئەمریکا لە وڵاتانی دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا