ئەمریكا سێ‌ جەنراڵی رژێمی سووریا سزا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، سێ جەنەراڵی رژێمی بەشار ئەسەدی خستە لیستی سزاكانەوە كە دەستیان هەبووە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە هێرشەكانی سەر گەڕەكی غوتەی رۆژهەڵات لە دیمەشقی پایتەخت لە ساڵی 2013 دا.

ئەنتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كارە دڕندەكانی رژێمی ئەسەد كە هەندێكیان تاوانی جەنگ و تاوانی دژبە مرۆڤایەتین، هێندەی بەردەوام بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دژبە خەڵكی سڤیل نامرۆڤانە و قێزەونن.

لە مانگی ئابی ساڵی 2013 هێزە چەكدارەكانی سووریا لە گەڕەكی غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەخت چەكی كیمیاییان بەكارهێنا كە بەهۆیەوە لانیكەم هەزار و 400 كەس كوژران كە زۆربەیان منداڵ بوون، ئەمڕۆ بۆ بە سزاگەیاندنی تاوانباران هەنگاوی زیاتر دەنێین.

بڵینكن ئاماژەی بەوە دا هەریەك لە جەنەراڵ عەدنان عەبود حیلوە و غەسان ئەحمەد غەننام و جەودت سەڵیبی مەواس كە دەستیان هەبووە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە هێرشەكانی سەر غوتەی رۆژهەڵاتدا، گەشتكردنیان بۆ ئەمریكا لێ قەدەغە كراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دووپاتی كردەوە كە بەتوندی سەركۆنەی هەر جۆرە بەكارهێنانێكی چەكی كیمیایی دەكەن و وتی: ئەمریكا داوا لە رژێمی ئەسەد دەكات كە تەواوی بەرنامەی چەكی كیمیایی خۆی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات و كۆگاكانی چەكی كیمیایی لەناو ببات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا