سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەفەرمی دەستی لەکار کێشایەوە.

ئەم بڕیارەی لیز ترەس دوای تەنها شەش هەفتە دێت لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا.

هاوکات، بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی پارێزگاران ڕاگەیاند.

لیز ترەس لایخۆیەوە ئاماژەی بەوەکرد، “لەکاتی ناسەقامگیری و نیگەرانی خێزانەکان لە چۆنێتی دابینکردنی کرێ و لە کاتی جەنگی ئۆکرانیا و ناسەقامگیری ئابووری لەسەر ئاستی جیهان من ئەم پۆستەم وەرگرتووە”.

وتیشی، دەزانم بە تێڕوانین لە دۆخەکە ناتوانم ئەو ئامانجانە بەدیبهێنم کە لەپێناویاندا ئەم پۆستەم وەرگرت، بۆیە لەگەڵ پاشا چارلزی سێیەم قسەم کرد و ئاگادارم کردەوە لەوەی دەست لەکاردەکێشمەوە و تا کەسێک لەجێی من هەڵدەبژێررێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، من بە ئەرکی خۆم هەڵدەستم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا